نەخشە رێگایەک بۆ دوا رۆژی هەرێم ئایا کورد چی لەدەست دەدا و چی بەدەستهێنێت ئەگەر له‌ هاوپەیمانی سێ قۆڵی بكشێته‌وه‌؟؟

لێكۆڵینه‌وه‌ی تاسك ژماره‌ 4 ساڵی 2022

دووه‌م دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بێ ئەنجام کۆتایی هات، بۆ هەلبژاردنی سەرۆک کۆمار، بەمەش عێراق چووە قۆناغی چەقبەستووی سیاسی، ئێستا بەرەو بارودۆخێکی هەستیار دەڕوات. هەموو سیناریۆیەکان لەبەردەمی کراوەیە. یەکێک لەو سیناریۆیانە حوکمەتی فریاکەوتنی نیشتمانیە. ئەوەی کە حاکمی زاملی له تيارى صدر پێشنیاری کرد، بەڵام سەرۆکی دادگایی عێراق فایەق غيدان ئەم سیناریۆی رەتکردەوە، وە رێگای داخستنى پەرلەمانیش رەنگە کارەساتی بەدوا دا بێت، بۆیە لێرەدا پێوسیتە کورد بیر لە رێگا چارەسەری دەرچون بکاتەوە. پێوسیتە سەرکردایەتی کورد چی بکات؟بەگوێرەی چاودێرانی سیاسی عێراق گومانی تێدا نییە بەرەو باشتر بوون ناڕوات، بەڵکو بەرەو ئەو سیناریۆیە دەڕوات کە کێشەکان زیاتر قوڵتر دەبنەوە و هاوشێوەی ئەو ئەزمەی حزبڵا لە لوبنان و ئيران دروستی کرد، کە پێکهێنانی حکومەت زیاتر لە دوو ساڵی نيوه  له دواى هه لبژاردن  دانه مه زروه. هەرچەندە ئەم بارودۆخە نەگەیشتە پێکدادانی چەکداری، بەلَکو زیاتر لە بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی تۆختر بوویەوە. بەڵام لە عێراق مەترسی پێکدادانی سەربازی لە نێوان گروپە شیعەکان ئەگەرێکی بەهێز ترە.

کەواتە نەخشە رێگای دەرباز بوون چیە بۆ سەرکردایەتی کورد؟

  1. ئەوەی تا ئێستا دیارە کە بارودۆخێکی خراپمان هەیە لە هەرێمی کوردستان. چەند مەترسیەکی جدی کە ئەوەی ئێمە ناوماناوە سێگۆشەی بەرمۆدا ( ئێران، حشدی شەعبی، پارتی کرێکارانی کوردستان ).ه

سێ مەترسی جدین لەسەر باردۆخی هەرێمی کوردستان و هەرێمەکەمان بەرەو باردۆخیکی پڕ لە مەترسی دەبەن.

دیسان و چەند جارێکی تریش دەیڵێنەوە ئێمە لە کوردستان پێویستمان بە سازشێکی نیشتمانی هەیە.

هەردوو زۆنى سەوزو زەرد لە چاوەڕوانی تێکچوونی لاکەی تر دایە ، ئەمەش وا تەفسیر دەکرێت کە سەرکەوتنی ئەوەی ترە! بەڵام ئەمە بیرۆکەیەکی هەڵەو نابەرپرسانەیە. تێک چوونی هەر لایەک بەمانای تێکچوونی تەواوی کوردستانە. بەتایبەت ئێستا سلێمانی لە فەوزایەکی ڕاستەقینە دەژی. پاشاگەردانییەکە کە لە سەردەمی بابانەکانەوە وێنەی نەبووە . بۆ تێکچوونی ئەم هەرێمە مەترسی داگیرکردنی ئێرانی لێدەکەوێتەوە لە رێگای حەشدی شەعبی و حکومەتی ناوەند.

  1. لە دوای تیوتەکەی سەدر کە رایگەیاند بۆماوەی چل رۆژ لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکشێتەوە، داوای لە چوارچێوەی هەمەهانگی کرد کە بە تەنها حکومەتی داهاتوو لە عیراق پێکبهێنن. کە ئەمەش تەنگپێهە ڵچوونیکی گەورەیە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی، هاندانی خەڵکە بۆ زیادکردنی ناڕەزایەتی و بەردەوامی قەیرانەکانە. بەڵام چوارچێوەی هەمەهانگی و مالیکی زۆر لەوە زیرەکترین. ئەم ماوەیە بەکاردەهێنین بۆ تێکشکاندنی هاوپەیمانەکانی سەدر بە تایبەتی لاوازترین هاوپەیمان پارتیە.
  2. سەرکردایەتی سیاسی کورد بە هاوبەشی پارتی و یەکێتی پێویستە بە کۆدەنگی کشانەوەیان لە پرۆسەی سیاسی عێراق ڕابگەیەنن، تا ئەوەی ماڵی شیعە کێشەکانیان چارەسەر بکەن. بەمەش حکومەتی هەرێم هیچ شتێک لە دەست نادا. دیارە چوارچێوەی هەماهەنگی بەسەرکردایەتی نوری مالیکی لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستی هاوپەیمانی بۆ پارتی و سونەکان درێژ دەکەن، باشە ئەگەر پارتی پێشوازی لەم وەفدە بکا.،وەک عورفێکی دبلۆماسی پێوسیتە ئەمە بە ڕاشکاوی رابگەیەنین کە تا ماڵی شیعەکان یەک نەخرێت ئامادەنین وەک کورد هیچ هاوپەیمانیەک ببەستن، باشتر پارتی دیموکراتی یاداشتێکی چاکسازی بداتە دەست مالیکی بۆ مێژوو داوای مافەکانی کورد بکا، هەرچەندە ئەمە زۆر ڕوون وئاشکرایە کە نوری مالیکی وەک سیاسەت مەدارێک کە دەرچووی قوتابخانەی ئێرانیە و تا سەر ئێسقان بڕوای بە توقیە و دوو ڕووی سیاسەت هەیە، ئامادە نییە هیچ خاڵێک جێ بەجێ: خاڵه كانى یاداشتێکی ئه مانه بيت :

1-پێویسە ئەولەیه‌تی ئێستا جێ بەجێ کردنی مادەی ١٤٠ بێت.

2-  پروژه ياسایه‌ك بو نەوت و گاز.

3- ناردنی بوجەی هەرێم.

4- دانان بە شەرعیەتی پێشمەرگە وەک هێزێکی عێراق، ئەمەش لە ڕێگای داوا کردنی چاودێری نێو نەتەوەی بۆ جێ بەجێ کردنی بەڵێنەکانە.

5- جگە لەوەش پێوستە هەموو لایەنەکان ئیمزا لەسەر یاداشتێک بکەن لەوەی هەرێمی کوردستان نەبێتە تەرەف لە ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتی.

هەرچەندە ئه م یاداشته  بەبئ ئاکامی دەمێنێتەوە وه كو جاران. ئەمەش بۆ سیاسەتی توند ڕەوی و تاکڕەوی مالیکی دەگەرێتەوە بەرامبەر کورد و سونەکان. هەر لە بڕینی بوجەی هەرێم و ناردنی هێزی دجلە بۆ سەر کورد و تۆخکردنەوەی بیری مەزهەبی و تایفەگەری لە عێراق. هادی عامریش  وه كو سه ركرديه كى ترى چوارچێوەی هەماهەنگی کە ڕۆلی خراپی هەبوو له روداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر لە پێشڕەوی کردنی سوپای پاسداران و داگیرکردنی نیوەی خاکی کوردستان. حەیدەر عەبادی جیاواز لە هەموو ئەوانی تر تەنانەت وویستی ناوی هەرێمی کوردستانیش بسڕیتەوە بە باکوری عێراق ناوی دەهێنا. له 2017

  1. بە کشانەوەی سەرکردایەتی کورد لە پرۆسەی سیاسی عێراق. بەهانە لە دەستی ئێران نامێنێ بۆ هێرشکردنە سەر کوردستان، وه كو بڕیاری دادگایی بالاى عێراق لە مەڕ بابەتی نەوت و گاز، کە زیاتریش بەڕێوەیە، بەمەش پارتی دیموکراتی کوردستان بەهانەی ئێران دەبڕێت لە شەڕ فرۆشتن و گێچەڵی کردن بە هەرێمی کوردستان.

ئێران هێشتا کۆڵی نەداوە لە دژایەتی کردنی کورد لە ماوەی داهاتوو چەندین سیناریۆی تری ئامادە کردووە، ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان لە هاوپەیمانی سەدرییەکان نەکشێتەوە. موشەک بارانکردن و خوڵقاندنی کەشێکی نا ئارام لە سلێمانی و یارمەتیی دانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە نزیکترین ئەو سیناریۆیانەن.

  1. حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر پێویستە لە پاڵ ئاسایشی نەتەوەیی ئاسایشی خۆراکیش بە هێز بکا. بەتایبەت سیاسەتی پەرەدان بە بەرهەمی ناوەخۆی و بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵ، چونکە لە ماوەی ڕابردودا. لە یاسايه ك كه له برلمانه ايستا به ناوى خۆراکی نیشتمانی عێراق هەرێمی کوردستان بێ بەش کراوە. ئەگەری ئەوە هەیە کە باردۆخی نێو دەوڵەتی بەرەو باشی ناچێت، رەنگە پڕشکی بەر کوردستانیش بکەوێت.

به كورتى ئێستا کورد یەک هەلبژاردەی لە بەردەم ماوە، بۆ ئەوەی لە چەقبەستووی سیاسی و کێشەکانی عێراق خۆیی بپارێزێت ئەویش کشانەوەی لە هەوپەیمانی سیاسی لەگەڵ هەموو بەرە سیاسیەکانی شیعە.