کێ لە پشت کردەوە تیرۆریستیەکانی ئەستەنبۆڵ بوو؟ چ کاریگەری لەسەر پرسی کورد دەبێت لە باکور؟

لێکۆلینەوەی سەنتەری تاسک ژمارە 9 ساڵی 2022
له‌ دوو رۆژی رابردوو دووته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری ئیسته‌مبۆل روویدا، یه‌كێكیان له‌ ناوچه‌ی ئیستیقلال و ئه‌وه‌ی تر له‌ ناوچه‌ی فاتح .ئیستقلال یەکێک لە قەرەباڵغ ترین شوێنە گەشتیارییەکان شاری ئیستەمبۆل کە رۆژانە سەدان هەر کەس پێادا تێپەڕ دەبێت، کارە تێرۆرستیەکە دەنگدانەوەی ناوخۆی و دەرەکی لێکەوتەوە، ئیدانەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، هەر لە سەرۆکی ئەمریکا هەتا سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی کۆمیتەی یەکێتی ئەوروپا، سکرتێری ناوتۆ و سەرۆکایەتی هەرێم و زۆربەی وولاتان ئیدانەی تەقینەوەکەیان کرد، لێکەوتەکە بە کوژرانی شەش کەس و برینداربوونی هەشتا کەس تەواو بوو، بە گوێرەی ڕاگەیاندی حکومەتی تورکیا، پەنجا گومانلێكراو گیراون و كه‌ زۆربه‌یان به‌ره‌گه‌ز سورین.

سەبارەت بە تەقینەوەی دووەمیش، پێدەچێت تەقینەوەیەکی ئۆتۆمبێل بووبێت، کە بووە هۆی سووتانی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لە ناوچەی فاتح کە بە گرنگترین ناوچەی گەشتیاری ئەستەنبوڵ ناسراوە و نازانرێت تا ئێستا سەبارەت بە ژمارەی بریندارەکان.

ئەمە سەرەڕای بکەری سەرەکی کارەکە کە ژینک بوو و لە میدیاکان پیشاندرا. سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوەخۆ ڕایگەیاند کە ئەنجامدەری ئەم کارە ئافرەتێکی بەڕەگەز سوریە بەناوی ئەحلام  بەشیر کە سالێک بەر ئێستا لە یەکەیەکی سەربازیی لە شاری کۆبانی ڕاهێنانی بینیووە کە پارتی دیموكراتی گه‌لان (په‌یه‌ده‌) سەرپەرشتی دەکا، چوار مانگ پێش ئێستا لە ڕێگای نایاسایی سنورەکانی عەفرینان بەزاندووە بۆ تورکیا لە شاری ئیستەمبۆل نیشتەجێ بوونە دواتر کاریان کردووە لەگەل پیاوێک کە خۆیان وەک ژن و مێرد ناساندوە، هەر بەگوێرەی ووتەی سۆیلۆ  ئەنجامده‌رانی ئەم کارە تێرۆرستیە پیلانیان وا بووە کە دوای ئەوە خودی ئەنجامدەری تاوانەکەش تیرۆر بکەن، ئەمە دواین ئەپدەیتی زانیاریە، هەر چەندە هەموو لایەنە دژەکانی وەک پ. ک. ک. و هەپەکە و سەرانی تری هەدەپە و خودی سەلاحەدین دەمیرتاش خۆیان لە ئەنجامدانی ئەو کارە بێ بەری کردووە.

ئایا ئێران ڕۆڵی هەبووە لەو کارە تێرۆرستیە؟
بەگوێرەی چاودێران لە بارەی ناسنامەی ئەنجامدەرانی ئەو کارە چەند سیناریۆیەک هەیە، دوژمنە هەرێمەکانی ناوچەکە بەکارێکی وا هەڵساون بە تایبەتی گومان دەکرێت لە وولاتی ئێران و یۆنان، هەنگاوەکانی هەفتەی رابردووی ئەردۆغان کارێکی زۆر گرینگی ئه‌نجامدا بوو لە نێوانگیری روسیا و ئەمریکا. سئ رۆژ بەر لە ئێستا سەرۆکی هەوالگری ڕوسیا و ئەمریکا لە ئەنقەرە چاوپێکەوتنیان کرد، لە هەمان کاتدا ئێستا تورکیا ڕۆلی هەیە لە ساخ کردنەوەی گەنمی ئۆکرانی و غازی سروشتی ڕوسیا بۆ ئەوروپا. ئەمە دەستکەوتی گەورەی مادی و مەعنەویە بۆ تورکیا بە تایبەت خودی ئۆردوغان، کە ئێران زۆر ناڕەحەتە لەم کارە.
ئێران لە مێژووی 49 ساڵی رابردوو وەک ئیستا دەوڵەتە ئاخوندەکەی لە لێواری کەوتن نزیک نەبوە، بۆیە وەک هەر رژێمێکی دیکتاتۆری ناوچەکە هەوڵدەدا کێشەکانی بۆ دەروەری ووڵاتەکەی بنێرێ بۆ نموونە تەهدیدی سعودیا دەکات لە ریگای حوسییەکانی یەمەن، یاخود ڕاستەوخۆ موشەک بارانی هەرێمی کوردستان دەکات و بنکەی حزبەکانی رۆژهەلات دەکاتە ئامانج.
قائانی سه‌رۆكی فه‌یله‌قی قودس بە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانی ڕاگەیاندوە کە هەرێمی کوردستان بۆتە سەنتەری پیلانگیری دژی ئێران و ووڵاتانی نەیار تەسفیەی حیسابی خۆیان لە دژی ئێران لە هەرێمی کوردستان یەکلای دەکەنەوە. بۆیە ئێران ناوێت پرسی کورد لە تورکیا ئارام بێت و رەنگە لە ریگای خەتێکی پ. ک. ک ئەم کارەی ئەنجام دابێت، کە بەگوێرەی زانیاریەکان مەبەستی بکەری تاوانەکە دوو بەرپرسی ئیسرائیل بووە لە شەقامی ئیستیقلال، نزیک بوونەوەی تورکیا لە ئیسرائیل ئێرانی زۆر ناڕەحەت کردووە.
بەتایبەت لە مانگی رابردوودا هەردوو دەزگای هەوالگری میتی تورکی و مۆساد توانیان هەولێکی دەزگای ئیتلاعاتی ئێران بەمەستی تیرۆر کردنی چەند گەشتیارێکی ئیسرائیلی لە تورکیا شکست پێ بهێنن.

سیناریۆی ناوەخۆ ( ده‌وڵةتی هاوته‌ریب)
چاودێران سیاسی شیکاریکی تر بۆ ئەنجامدەرانی کردە تیرۆرستیەکە دەدەن ئەویش هۆکاری ناوەخۆیە، بەگوێرەی هەندێ زانیاری بێ کە دوای نزیک بوونەوەی پارتی دادوگەشەپێدان لە هەدەپە و ئەنجامدانی زنجیرەیەک گفتوگۆ، پارتە رکابەرەکانی تورکیا به‌تایبه‌ت (ده‌وڵةتی سێبه‌ر له‌ له‌ناو حكومه‌تی توركیا) ناڕەحەت کردووە، دوای ئەوە حکومەتی تورکیا سەلاحەددین دەمیرتاشیان لە سجن بە هەلی گۆپتەر گواستەوە بۆ بینی باوکی ئەمەش رەنگە زۆر کەس و لایەنی نیگەران کردبێت و هەڵسابن بەئانجامدانی کارێکی لەو شێوەیە.

ئاژانسی هەواڵی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، T24، ڕۆژی سێشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، مەهمەت ئەمین ئیلهان، بەرپرسی باڵای پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی ڕاستڕەوی توندڕەوی تورکیا (مەهەپە) لەلایەن پۆلیسەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە، بەهۆی ئەوەی گوایە زیاتر بە تەلەفۆن لەگەڵ ئه‌حلام ئەلبەشیر قسەی کردووە.

سیناریۆیەکی تر :
نایەرانی حزبەکەی ئۆردوغان و بەتایبەت ئەو ئۆپۆزسیۆنانەی لە دەورەی وولات دەژین ڕایان وایە کە ئەم کارە لە سیناریۆی میتی تورکی دەچێت، بەهۆی ئەوەی کە پارتی دادوگەشەپێدان لە بارێکی خراپ دایە و دەنگەکانی دابەزیوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆی ئەنجام نەدرێت و ئۆردوگان بکەوێتەوە لێدان لە نەیارەکانی. وە سیناریۆی ئەوەش هەیە کە بەهۆی ئەوەی ئەنجامدەری کردەوەکە ئافرەتێکی بە رەگەز سوریە بەهانەی ئەوە سەرجەم پەنابەرە سوریەکان لە ولاتەکەی بەدەر نیت و بەمەش دەنگە ناڕازییەکان ئاشت بکاتەوە، بەتایبەت لە دوای ئه‌وه‌ باجێکی زۆریان دا بەهۆی زۆری ئاوارەی سوریا لەو وولاتە.
سیناریۆیەکی تریش ئەوەیە ئەم کارە بەهانەی هێرشی تورکیا بۆ سەر سوریا زیاتر بکا بە تایبەت دوای ئەوەی تورکیا چەندین مانگە ئامادەکاری بۆ هەڵمەتێکی سەربازی بۆ سەر ئەو وولاتە دەکا.

سیناریۆی ئەنجامدانی پ. ک ک:
بەهەر حاڵ ئاماژەکان زیاتر پەنجەی تۆمەت بۆ پ. ک. ک درێژ دەکەن. هەرچەندە ئەم کارە لە خزمەت ئەجندای هیچ کامیان نیە، بەتایبەتی هەدەپە، کە بەگوێرەی دواین ڕاپرسی دەنگی ئەو پارتە لە سەدا 14 بەسەرەوەیە و هەدەپە لە ئێستا دا نایەوێت هیچ هەنگاوێک لە دژی گەلی تورکیا بنێ. کەواتە بکەرەکە ئەی چۆن ئەندامی پەیادە بووە،  مەزلووم عەبدی سەرکۆنەی کردەوەکەی کرد، هەر چەندە ئەمڕۆ 15.11 راگەیاندرا کە ئەو کەسەی ئەنجامدەری کردەوە تیرۆریستیەکە چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەندامی پەیەدە بووە. بەڵام دەبێت ئەوە بپرسین کە ئایا ئەو کارە چۆن و بۆچی و لەلایەن کئیەوە ئەنجامدراوە؟!

ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كاره‌ روونه‌ كه‌ ئه‌م زنجره‌ ته‌قینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر سینارۆی ئیران یا پ.ك.ك یا حكومه‌تی توركیا خۆی بێ، به‌گوێره‌ی چاودێران سیاسی ئاماژه‌كانی ئه‌ردۆغان و سۆیلۆ به‌لای ئه‌وه‌دا ده‌شكێته‌وه‌ كه‌ توركیا مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆرستیانه‌ بكاته‌ به‌هانه‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆن بۆ سه‌ر سوریا