لە ئەگەری هێرشی سەربازی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئایا هەرێم ئامادەیە بۆ ئەم ئەگەرە؟

 

دوێنێ پێنج شەممە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بنێت گەیشتە واشنتۆن لەگەل وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە، بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی چاودێران بێت، ئەم کۆبوونەوە تایبەت بووە بەپرسی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران و تێكاشكاندنى تواناى ئه و ولاته له دروستكردنى چه كى ئەتۆم.

هەر دوێنێ خولێکی تر دانوسانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێف بەڕێوە چوو، شایەنی باسە هەردوو ولات لێدوانی توندیان بەرامبەر یەکتر دا، بەرپرسانی ئێران ئەوەی بیر خستەوە کە ئەمریکا و وولاتانی ئەوروپی زیاد لە هەزار جۆری ئابلۆقەیان خستۆتە سەر وولاتەکەیان چیتر لەوە زیاتر ناتوانن ئارام بگرن.

ئەمە لێکدانەوەی ئەوەی بۆکرا کە دانوسان بە هیچ ئەنجامێک ناگا، ئەگەر ئەمریکا پێش وەخت لە واشنتۆنەوە هەندێ نەرمی نیشان نەدا لەبارەی ئەو ئابلۆقەی ئابووری و سیاسیانەی سەر ئێران. بەلام ڕوونە ئەوروپی و ئەمریکایەکان سورن لە سەر جێ بەجێ کردنی ئەو 12 مەرجەی کە پێوسیتە ئێران بێ سێ و دوو ئەنجامیان بدا. کە گرینگتریان ڕاگرتنی کۆمەکی ئێران بۆ گروپە تیرۆریستییەکان وەک حوسی و حزب اللە و میلیشیاکانی عیراق و سوریا. مەرجی دووەم کە ترامپ ئەندازیاری ئەم مەرجە بووە، ئەویش راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و تێک شکاندنی موشەکی بالیسی ئێرانە.

پێ ناچێت ئێران پابەندی هیچێک لەو مەرجانە بێت، هەر بۆیە لە 25 ئۆكتوبەری رابردوو سەرکردە سەربازیەکان لە پنتاگۆن کۆبونەوەیەکی فراوانیان کرد بە ووردی سیناریۆیەکانی هێرش بۆ سەر ئێرانیان تاوتوێ کرد، ئەمە دوای بە بن بەست گەیشتنی دانوسانی ڤییەننا.

دوێنێ پێنج شەممە رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا راگەیاند کە واشنتۆن هیچی تر پێ دەنگ نابێ لە بەردەوامی ئێران لە یارمەتی گروپە تیرۆریستییەکان و خەمساردی ئێران لە مەڕ بابەتی پیتاندنی یۆرانیۆم، بۆیە هەموو ئەگەرێک ڕێگا پێدراوە بۆ ڕاگرتنی ئێران لەو کارانەی.

جاک سلیڤان سەرۆکی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا کە نزیکە لە ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات کە ئامادەین بە هەماهەنگی لەگەل ئیسرائیل ئەگەر پێویست بکات هێرشی سەربازی بکەینە سەر بنکەکانی کورەی ئەتۆمی لە ئێران.

ئێران بڕوای بە تواناکانی خۆیەتی بەتایبەت لە دوای سەرکەوتنی تالیبان بەسەر ئەمریکا و گۆران له ستراتيجيەتی ئەمريكا و جاختكردن له سه ر ململانى له گه ل چين و ئێران ييى وايه ئیدارەی بایدن ئەوەندە جدی نەبێ لە هێرشی سەربازی.

رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کە بە سروشت پیاوێکی توندە پێداگری ئێران لە سەر سیاسەتی خۆی دەکات وە ئەوان یاری دەکەن لە سەر بوونی چاکدارەکانیان لە عێراق و یەمەن و سوریا بەمەبەستی لێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست.

لەئەگەری پێکدادانی سەربازی نێوان ئەمریکا و ئێران هەرێمی کوردستان لە کوێی هاوکێشەکە دایە؟

لە رابردوودا سەرۆکی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران عەلی شەمخانی رایگەیاند کە لە ئەگەری شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا ئەوان ئامادەن لە هەموو بەرژەوەندییەکی ئەمریکا بدەن لە ناوچەکە دا. هەرێمی کوردستان کە سنوری چەند سەعاتێک لە ئێران دورە، هاوکات چەند بنکەیەکی ئەمریکی تێدایە بئ گومان شوێنکی ستراتیژیە بۆیان. لەبەر ئەوە پێویستە لە هەرێمی کوردستان یەکەم شت ئەنجام بدرێت بەرەیەکی کورستانی و نیشتمانی بەهێز دروست بکرێت، بئ ڕەچاو کردنی دەرئەنجامەکانی هەلبژاردن لە هەموو لایەنەکان پێک بهێنرێت، بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ هەموو ئەگەرێک. گومان لەوەدا نییە لە ئەگەری دروست بوونی شەڕ لە نێوان ئێران و ئەمریکا ناوچەکە زۆر گۆڕانکاری گەورە و گرنگ بەخۆیەوە دەبینی، هەروەک چۆن کورد لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی ئامادە نەبوو بۆ پێشهاتە سیاسیەکان و نەیانتوانی لە سەر ڕووبەری چوار خاکی کوردستان کیانێک بۆیان هاوشێوەی ئەرمەن و ئازەر یۆنانیەکان پێک بهێنن! بەهەمان شێوە ئێستاش هیچ ئامادەکارییەک نیە لە کوردستان.

د. عثمان على ، سه رووكى سەنتەرى تاسك

هەڵە تێگەیشتنک هەیە لای هەندێ سیاسەتمەدار و چاودێران، گوایە ئیسرائیل و ئێران خاوەنی بەرژوەندی گەورەن و هەرگیز ئەگەری رووبەڕوو بوونەوەی سەربازی لە نێوانیان روونادات. ئەمە بۆ سەردەمی باڕاک ئۆباما ڕاست بوو، بەلام بەپێچەوانەوە ئەمڕۆ ئەگەری رووبەڕوو بوونەوە زۆر بەهێزە.

لەئەگەری شەڕدا هیچ شارێکی هەرێمی کوردستان پارێزراو نابێ هەولێر و سلێمانی و دهۆک وەک یەک دەبێتە ئامانجی سەرەکی ئێران و نزیکە لە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی. بۆیە پێویستە هەر لە ئێستاوە حکومەتی هەرێم لە رێگای دبلۆماسیەکانی هەوڵەکانی لە ئەمریکا و ئەوروپا چڕ بکاتەوە هاوشێوەی ئیسرائیل و سعودیە و ئیماڕات بە دژە موشەک شارەکانی بپارێزرێت. وە ئیدارەی ئەمریکا رابگەیەندرێت کە لێدان لە هەرێمی کوردستان هێلی سورە.

لە کۆتاییدا دەلێن هەروەک لە 16 ئوکتۆبەر حەشدی شەعبی تا نزیک هەولێر هات، لە ئەگەری شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا سوپاکانی سەر بە ئێران شارەکانی هەرێمی کوردستان بگرن، چونکە ئەوان کوردستان بە ئیسرائیلی دوەم وەسف دەکەن. بۆیە تا 16 ئۆکتۆبرییکی تر دووبارە نەبێتەوە پێوستە نێوان پارتی و یەکێتی لێک تێگەیشتنی ڕون هەبێ، ئامادەکاری بکرێت بۆ هەموو ڕووبەڕووبوونەوەیەک. بۆیە یەک خستنی ناو ماڵی کورد، نیەتی جدی حکومەت بۆ چاکسازی کە بەداخەوە حکومەت لە پرۆسەی چاکسازی زۆر جدی نیە کارەکە بە سستی دەڕوات ، ئاشت بوونەوەی نێوان حکومەت و جەماوەر و گەڕانەوەی متمانەی خەلک و حکومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێدانی ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی.

لەو ئەگەرانەن کە کورستان لە مەترسیەکی گەورە دەپارێزرێت