ئایا دەکرێت کوردستان نەبێتە ئۆکرانیا و هەولێریش نەبێتە کیڤ؟! نەخشە رێگایەکی بوێرانە

لێکۆلینەوەی تاسک ژمارە 3 ساڵی 2022
ئاسۆیەکی ڕوون دەبینم کە هەرێمی کوردستان دەبێتە قوربانی گەمەیەکی سیاسی نێو دەوڵەتی و هەرێمی لە ناوچەکە ، ترسی جدیم هەیە لەو کاولکاریەی لە ئۆکرانیا ڕوودەدات هەمان چارەنووسی کورستانیش بگرێتەوە.
ناچمە ناو کرۆکی بۆردمانی ئەم دواییە، بەڵکو باس لە نەخشە ڕێگایەکی دەرباز بوونی هەرێمی کوردستان دەکەم.
سەرەتا مووشەکی ئێرانی بۆ نۆیەم جار هەرێمی کوردستان و بەتایبەت هەولێری بۆردمان کرد لە رێگای درۆن و موشەکی دوو هاوێژ. بەگوێرەی لێدوانەکانی بەرپرسانی ئێران لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوود دا. ئەگەری دووبارەکردنەوەی ئەم جۆرە هێرشانە هەیە بەتایبەت بەرپرسانی وەک عەلی شەمخانی کە لە دانوسانی ڤیەننا بەشدار بوو، تەنانەت سەفیری ئێرانی لە بەغداش ئاماژە بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا رووبەڕووی هێرشی زیاتر دەبێتەوە. تا دامەزراوەکانی موساد لە هەرێم دا نەخەن سڵ لە بۆردومانی هەولێر ناکەنەوە. ئەمە مەسجێکی گرینگە و مەترسی دارە بۆ کورد.
گومان لەوەدا نییە کە ئەمڕۆ دەزگای مۆساد لە پایتەختی هەموو دونیا ئامادەی هەیە ، ڕەنگە لە کوردستانیش پێگەیان هەبێ، بەڵام دەبیت ئاماژە بەوە بکەین دەزگای مۆساد کە بەهێزترین دەزگای سیخوڕیە لە جیهان. زۆر لەوە زیرەک ترە کە بارەگای لە شوێنیکی وا ئاشکرا دامەزرێنێت!.
بەڵام هۆکاری راستەوخۆی موشەک بارانکردنی هەولێر لەلایەن ئێرانەوە پەیامی تەسلیم بوونی پارتیە بۆ ئەجێنداکانی ئێران لە ناوچەکە، کە پارتی دەیەوێت تەحەدای ئەم پەیامەی ئێران بکات و ئامادەی ئەو تەسلیم بوونە نەبووە.
مانگی رابردوو ئاغای هاقانی پەیامێکی ڕوونی بە سەرۆکی پارتی مەسعود بارزانی دا، کە نە بێتە هۆی تێکدانی نێو ماڵی شیعە ئەوە خەتی سورە.
بۆیە ئێرانیەکان بە قۆستنەوەی هەلی نێو دەوڵەتی و بێ هێزی حکومەتی عێراقی توانیویانە دەست بخەنە ناوچە و شەڕو ئاشوبێکی گەورە لە وولاتانی وەک سوریا و یەمەن و عێراق و لوبنان دروست بکەن. بەهەمان شێوە ڕووسەکان لە سوریا و ئۆکرانیا چیان بەسەر میللەتانی ناوچەکە هێناوە.
هۆکاری راستەوخۆش ئەوەیە کە سەدر و چوارچێوەی تەنسیقی سەر بە ئێران نەگەیشتنە ئەنجام و دوای ئەوە ئێران ئەمەی بە لێکدانەوەی پیشت ئەستوری سەدر بە پارتی لێکدایەوە. بۆیە پێویست بوو لە پێگەی ئەمنی هەرێمی کوردستان بدا. کە هاوکات بوو لەگەڵ بنبەست گەیشتنی دانوسانی ڤیەننا بۆ بابەتی ئۆتۆنۆمی ئێران.
خاڵی لاوازی ئەمریکا بۆ ئێران بریتییە لە عێراق!.بۆیە هەرکاتێک بیەوێت تەسفیەی حیسابات لەگەل ئەمریکا بکا ئەوە لە عیراق دەیکات. ئێران کاتێک بەرژەوەندی بکەوێتە بەر مەترسی ئامادەیە هەموو شتێک بکا. ئیدارەی جۆ بایدن ئیدارەیەکی بئ هێز و بێ ستراتیژە.
بۆیە ئەگەری مەترسی لە ناوچوون و بێ هێز بوونی هەرێمی کوردستان ئەگەرێکی بەهێزە پێویستە زۆر بە روویایەوە سەیر بکرێت، هەرچەندە ئەمە پاساوی ئەو هەموو نادادی کۆمەڵایەتی و قەیرانی دارایی و گەندەڵی نادا.
ئەم خاڵانە وەک نەخشە رێگای دەرباز بوون دەخەینە بەر دەم ڕای گشتی و بەرپرسانی حکومی و حزبی لە هەرێمی کوردستان :
1.ئێستا کورستان هەرێمێکی پەرتەوازە و لێکترازاوە، هیچ سەردەمێک نەبووە هێندەی ئێستا کورد پەرتەوازە و ناکۆک بێت، بۆیە داوا لە سەرکردەکانی کورد دەکەم بە تایبەت بەڕێز بارزانی دەستپێشخەرییەکی گەورە بکات و بچێتە سلێمانی و ئاشتەوایی رابگەیەنێ، و دواتر ئاشتەوایی لە نێوان هاولاتیان و دەسەڵاتداران ڕابگەیەنن، ئەم بارودۆخە بارودۆخێکی زۆر هەستیار و ناسکە.
2.ناردنی شاندێکی دبلۆماسی و کارامای کورد بۆ ئەوروپا و ئەمریکا، گەیاندنی مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەم ووڵاتانە ، دەبێت مەوقیفی راشکاوانەی ئەم وولاتانە بزانین لە بارەی کورد. چونکە ئێمە ئەزمونی تاڵ و خەنجەری ئەوروپا و ئەمریکامان بەر کەوتووە لە رابردوودا. ئەگەری هەیە لەهەر ئان و ساتێ رێکەوتنامەیەکی تری جەزائیر بەسەر کورد بهێنن.
3.بۆ ئەوەی هیچ بەهانەیەک نەدرێت لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی ئەو هێرشانە پێوسیتە داوا لە ئیسرائیل بکرێت ئەگەر چالاکی هەوالگری هەیە لە کوردستان پێویستە دەست بەجێ رابگیرێت.
4. وەزیری دەرەوەی عیراق کە کوردە و لە پشکی پارتیە. پێویستە دەسەلاتی خۆی بەکار بێنێ بۆ گەورەکردنی ئەم کەیسە و گەیاندنی بە ئەنجومەنی ئاسایش. بە بیانووی تێکدان و پێشلکردنی سەروەری ووڵاتێکی خاوەن سیادەی وەک عێراق.
5. دوای سازشی نیشتمانی پێویستە سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی بە ئاشکرا رایگەنین کە ئەوان لە پرۆسەی سیاسی عێراق و پێکهێنانی حکومەت دەکشێنەوە. هەتا ماڵی شیعە خۆیان یەکلای دەکەنەوە، کە خۆیان لە بنەچە پەرت و بڵاون و حزبی شمولین. بەمەش بەهانەی جمهووری ئیسلامی دەبڕن.